زۆرترین ڕێژەی بارانبارین لە سنوری سلێمانی تۆمارکراوە

14/01/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بە پێی ئاماری کەشناسی لە ٢٤ سەعاتی ڕابردوو زۆرترین ڕێژەی بارانبارین لە سنووری پارێزگای سلێمانی تۆمارکراوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم ڕێژەی بارانیارینی ٢٤ سەعاتی ڕابردووی بڵاوکردەوە، بە پێی ڕاگەیەنراوەکە، بڕی ٤٤.٦ ملم باران لە ناوچەکانی ھەرێم باریوە، لە قەزای چوارتایی سەر بە پارێزگای سلێمانی ٩٧ ملم باران باریوە، لە ھەولێر ٠.١ ملم و لە دھۆک ١.٧ ملم و لە ھەڵەبجە ٣٢.٤ ملم و لە کەرکوک بڕی ٣.٥ ملیمەتر بارانباریوە، لە چەند ناوچەیەکیش ئاستی بارانبارین لە ساڵی ڕابردوو زیاتربووە.

 ھاوکات لێپرسراوی کەشناسی کشتوکاڵی سلێمانیش ڕایگەیاندووە، ئاستی بارانبارینی ئەمساڵ بەراورد بە زستانی ساڵی ڕابردوو بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.