وەزارەتی تەندروستی: تووشبوون بە کۆرۆنا لە ھەرێم زۆر زیادیکردووە
کوردسات نیوز
ڕێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، بە پێی ئامارێکی وەزارەتی تەندروستی ھەرێم لە ٢٤ سەعاتی ڕابردوودا ھەزار و ٤٦ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە، ١١١ تووشبووش چاکبوونەتەوە، ٣ کەسیش بە کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە.
ھەر بە پێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی تا ئێستا کۆی گشتی تووشبووانی ھەرێم گەیشتووەتە ٣٨٦ ھەزار و ٨٦٣ کەس، ٧ ھەزار و ١٥٨ تووشبووش گیانیان لە دەستداوە، ٣٧٣ ھەزار و ٦٦٠ تووشبووی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە.
|