شایستە داراییەکانی جوتیارانی ھەرێم لە پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٢ جێگەی دەکرێتەوە

14/01/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

شایستە داراییەکانی جوتیارانی ھەرێم لە پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٢ جێگەی دەکرێتەوە، "فارس عیسا" سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێم لە بەغداد ڕایگەیاند، لەگەڵ وەزیری بازرگانی عێراق کۆبوونەتەوە بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە خەرجکردنی شایستە داراییەکانی جوتیاران، لەو کۆبوونەوەیەدا داوایانکردووە شایستە داراییەکانی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ و ٢٠١٦ خەرج بکرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، وەزیری بازرگانی بەڵێنیداوە ھەموو ھەوڵێک دەدات بۆ چارەسەرکردنی ئەو بابەتە، جەختیان لە ھەماھەنگی و ھاوکاری نێوان ھەردوولا کردەوە بۆ کۆتایھێنان بەو کێشانە.


"فارس عیسا" ڕاشیگەیاند، وەزیری بازرگانی عێراق بڕیاریداوە لە ڕێگەی چەسپاندنی بڕێک پارەی ماوە لە پڕۆژەیاسای ٢٠٢٢ یاخۆد بە ھەر ڕێگەیەکی تر، کێشەی جوتیارانی ھەرێم چارەسەر بکات.