لە ھەرێمی کوردستان گرنگی بە دامەزراوە کەشناسییەکان نەدراوە
کوردسات نیوز
لە ماوەی ٣٠ ساڵی ڕابردوودا لە ھەرێمی کوردستان گەشە بە دامەزراوەکانی کەشناسی نەدراوە و شارەزایانیش لەو بوارەدا دەڵێن حکومەتی ھەرێم بایەخ و گرنگی بە وێستگەکانی کەشناسی نادات.
بەڕێوەبەری وێستگەی کەشناسی چەمچەماڵ دەڵێت سیستمی پێشکەتوویان لە بەردەستدا نییە بۆ پێوانەکردنی ڕەوشی کەشوھەوا و بەشێک لەو ئامێرە کلاسیکیانەشی ئێستا لەو بوارەدا بەکاریاندەھێنن سوودیان نەماوە و توانای چاککردنەوەی ئامێرەکانیشان نییە.
|