لە دەروازەی ئیبراھیم خەلیل بۆ پشکنینی کۆرۆنا ٣٥ دۆلار وەردەگیرێت

14/01/2022
دەروازەی ئیبراھیم خەلیل کارتی ڤاکسین
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە دەروازەی ئیبراھیم خەلیل کار بە کارتی ڤاکسین ناکرێت و ھەر کەسێک لە تورکیاوە بێتە ناو خاکی ھەرێم پشکنینی کۆرۆنای بۆ دەکرێت و بۆ ھەر پشکنینێکیش ٣٥ دۆلار وەردەگیرێت.

بەپێی بڕیارەکەی وەزارەتی تەندروستی ھەرێم، ئەو کەسانەی ھەردوو ژەمەکەی ڤاکسینی کۆرۆنای وەرگرتووە یاخود کارتی ڤاکسینییان ھەیە ئەگەر پشکنینی کۆرۆنای لەماوەی ٤٨ سەعاتدا نەکردبێت، پشکنینی کۆرۆنای بۆ دەکرێت کە نرخەکەی ٣٥ دۆلارە.
بەڕێوەبەری تەندروستی زاخۆ رایگەیاندوە، وەزارەتی تەندروستی بۆ ڕێگریکردنە لە کۆرۆنای جۆری ئۆمیکرۆن، بەڵام کاسبکاران و بازرگانی دەروازەی ئیبراھیم خەلیل لە بڕیارەکە نیگەرانن و دەڵێن، ئەو بڕیارە ئاستەنگی بۆ ھاتووچۆکردنیان لەنێوان ھەرێم و تورکیا دروست دەکات.