لاڤرۆڤ: ڕوسیا کاردەکات بۆ رێکخستنی کۆنگرەیەکی ئێران- عەرەبی

14/01/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ئاشکرایکرد، وڵاتەکەی سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ کۆنگرەیەکی ئێران-عەرەبیی، کە بابەتە ھەرێمایەتییەکان لەخۆ بگرێت، جەختیشیکردەوە، وڵاتەکەی چەند پێشنیارێکی سەبارەت بە رەوشی ئۆکراین داوەتە ئەمریکاو ناتۆ.

لاڤرۆڤ لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی ساڵانەیدا ڕایگەیاند، مۆسکۆ دژایەتی ھەوڵەکانی خۆرئاوا دەکات لە سەپاندنی مەرجی زیاتر بەسەر ئێراندا بۆ کاراکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ، بە تایبەت سەپاندنی کۆتوبەند بەسەر پرۆگرامە موشەکییەکانی ئێران و ھەڵسوکەوتی تاران لە ناوچەکەدا.
وتیشی، وڵاتەکەی سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ کۆنگرەیەکی ئێرانی عەرەبی  بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ئاسایشی کەنداو کە دۆسیەی یەمەن و عێراقیش بگرێتەوە، چونکە ھەموویان پەیوەندییان بە یەکەوە ھەیە.
سەبارەت بە رەوشی ئۆکراین، لاڤرۆڤ رایگەیاند، وڵاتەکەی چەند پێشنیارێکی داوەتە واشنتۆن و ناتۆ و چاوەڕێی وەڵامیانە.