ئەمریکا و عێراق زۆترین زیانیان بەھۆی کۆرۆناوە بەرکەوتووە
ئەمریکا عێراق کۆرۆنا
فۆتۆ:
کوردسات نیوز
لە جیھاندا زیاتر لە ٣١٦ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار کەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەسەر ئاستی جیھان و وڵاتانی عەرەبی، ئەمریکا و عێراق زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە.
بە گوێرەی سەرژمێرییەکی ئاژانسی ھەواڵی ڕۆیتەرز ، لەسەرئاستی جیھان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا یەکەم وڵاتە لە ڕووی زیانەکانی کۆرۆناوە، کە تا ئێستا ٦٤ ملیۆن کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٨٤٦ ھەزاریش بەھۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبیش، عێراق یەکەم وڵاتە کە زۆرترین زیانی گیانی بەھۆی کۆرۆناوە بەرکەوتووە، بەشێوەیەک تا ئێستا زیاتر لە دوو ملیۆن کەس تووشی پەتاکە بوون و ٢٤ ھەزار و ٢٢٩ کەسیش بەھۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
ماوەی زیاتر لە ھەفتەیەکە ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی عێراق بەرزبوونەوەی تۆمار کردووە، کە بۆ چەند مانگێکە ڕێژەکە بەو شێوەیە بەرز نەبووەتەوە.
|