عێراق بە بەھای ٤٤٧ ملیۆن دۆلار گەنم لە دەرەوە دەکڕێت

14/01/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

دوای سێ ساڵ ، عێراق لە بەرھەمھێنانی گەنمدا دووچاری کورتھێنان دەبێت و بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی ناوخۆ یەکەم گرێبەستی ھاوردەکردنی گەنمی ئیمزا کرد .


بازرگانە ئەوروپییەکان دەڵێن، کۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵەی عێراق، ١٥٠ ھەزار تۆن گەنمی لە وڵاتی ئوسترالیا کڕیووە،  بە گوێرەی گرێبەستەکەش ھەر تۆنێک لە گەنمی ئوسترالی بە ٤٤٧ دۆلار کڕدراوە لەگەڵ کرێی گواستنەوە.
چاوەڕوانیش دەکرێت لە ناوەڕاستی مانگی ئاداری داھاتووەوە، کاروانی یەکەمی گەنمەکە ھاوردەی عێراق بکرێت
ھاوردەکردنەکەش بە مەبەستی قەرەبووکردنەوەی ئەو کورتھێنانەیە، کە لە وەرزی دروێنەی ساڵی ٢٠٢١ بۆ کەرتی کشتوکاڵی عێراق دروستبووە، کە بەشی پڕکردنەوەی پێداویستی ناوخۆیی ناکات.
ساڵی ڕابردوو بڕی ١١%ی پێویستی ناوخۆیی لە گەنم کورتھێنانی بۆ دروستبووە، بۆیە عێراق ناچاربووە گەنم لە دەرەوە ھاوردە بکات.