کونسوڵخانەی چیک بەشێکی چاودێری چڕی لە نەخۆشخانەی منداڵبوون لە سۆران کردەوە

14/01/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لەسەر ئەرکی کونسوڵخانەی گشتی کۆماری چیک لە ھەرێم، بەشێکی چاودێری چڕی تایبەت بە ژنانی دوو گیان لە نەخۆشخانەی لە دایکبوون و منداڵان لە سۆران کرایەوە.

"ھەڵگورد شێخ نەجیم" سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا  کونسوڵخانەی وڵاتی چیک لە ماوەی رابردوودا ژمارەیەک پێداویستی تەندروستی و ئامێری بۆ نەخۆشخانەکانی ھەولێر و دەوروبەری دابین کردووە، بڕیارە لە داھاتوویەکی ھاوکارییە تەندروستیەکانیان بگەیەننە ھەموو شار و شارۆچکەکانی ھەرێم.