پارێزگاری ورمێ: تەواوکردنی کارەکانی دەروازەی کێلێ دەخەینە ئەولەویەتی بەرنامەکانمان

14/01/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

پارێزگاری ورمێ رایگەیاند، تەواوکردنی کارەکانی دەروازەی سنوریی کێلێ دەخەنە ئەولەویەتی بەرنامەکانیانەوە.

سادق مۆعتەمەدیان پارێزگاری ورمێ سەردانی دەروازەی سنوریی کێلێی لە شاری سەردەشت کرد و رایگەیاند، دەبێت تەواوکردنی ژێرخانەکانی دەروازی کێلێ وەک یەکێک لە گرنگترین دەروازە سنورییەکانی پارێزگاکە، بخرێتە ئەولەویەتی کارەکانیانەوە، وتیشی ھەوڵ دەدەن بەباشترین شێوە کەڵک لە پێگەی دەروازەی کێلێ بۆ کاروباری بازرگانی وەربگرن.
پارێزگاری ورمێ لەگەڵ بەشێک لە بازرگانان و کاسبکارانی سەردەشت کۆبووەوە و گوێی لە بۆچوون و داوکارییەکانیان گرت، بەڵێنیشی پێدان کێشەکانیان چارەسەر بکات.