دادگای ئەڵمانیا سزای ھەتاھەتایی بەسەر ئەفسەرێکی سوریادا سەپاند

14/01/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

دادگایەکی ئەڵمانیا لەسەر ئەنجامدانی تاوانی دژە مرۆڤایەتی، سزای ھەتاھەتایی بەسەر ئەفسەرێکی پێشووی دەزگای ھەواڵگری سوریادا سەپاند.

دادگای ویلایەتی کۆبڵنتسی ئەڵمانیا، ئەنوەر ئەسلان ئەفسەری پێشووی دەزگای ھەواڵگری سوریای دادگایی کرد کە ١٠ ساڵ لەمەوبەر سەرپەرشتی ئەشکەنجەدانی زیندانیانی لە گرتوخانەی دۆما لە نزیک دیمەشق کردووەو لەسەر تاوانی دژە مرۆڤایەتی سزای ھەتاھەتایی بەسەردا سەپێنرا.
داواکارانی گشتی لە دادگا رایانگەیاند، ئەنوەر ئەسڵان لە ساڵی ٢٠١١ بۆ ٢٠١٢ و  سەرپەرشتی ئەشکەنجەدانی بە بەرنامەو وحشیگەرانەی زیاتر لە ٤ ھەزار زیندانی کردووە و دەیان زیندانی لەژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لەدەستداوە.