١٠ی ئاداری ٢٠٢٢ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی سەندیکای پارێزەران بەڕێوەدەچێت

13/01/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئەندامانی کۆنگرەی شەشەمی پارێزەرانی کوردستان بڕیاریاندا ڕۆژی ١٠ی ئاداری ٢٠٢٢ وەک ڕۆژی ھەڵبژاردنی سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی سەندیکای پارێزەران دیاری بکرێت.

سەندیکای پارێزەرانی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە دانیشتنێکی نائاساییدا کۆبوونەوەی ئەندامانی کۆنگرەی شەشەمی پارێزەرانی کوردستان بەڕێوەچوو، تیایدا ئەندامانی کۆنگرەی شەشەمی پارێزەران ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ ئاداری ٢٠٢٢ دیاریکرد بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی سەندیکای پارێزەران.


ھەروەھا پارێزەری ڕاوێژکار "سادق عەبدولڕەحمان" وەک ئەندامی لیژنەی سەرپەرشتیاری کۆنگرەی شەشەمی پارێزەران ھەڵبژێردرا.