بۆردومانی سوپای تورکیا بۆ سەر سنورەکانی ئامێدی بەردەوامە

13/01/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بۆردومانی سوپای تورکیا بو سەر سنورەکانی ئامێدی بەردەوامە و ڕۆژ بە ڕۆژ زیانی زیاتر بەر ئەو ناوچەیە دەکەوێت.

زۆربەی گوندنشینانی ئامێدی شوێنەکانی خۆیان جێھێشتووە و ناتوانن سوود لە بەروبووم و زەوییە کشتوکاڵییەکانیان وەربگرن، بۆیە داوای کۆتاییھاتنی ئەو ھێرشانە دەکەن.