کەرتی تەندروستی لە سنووری برادۆست گرفتی زۆری ھەیە

13/01/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بەشێکی زۆری گوندەکانی سنووری برادۆست بنکەی تەندروستییان نییە، لەو بنکانەش کە ھەیە ھەفتەی یەک ڕۆژ دەوام دەکرێت، وەزیری تەندروستی ھەرێمیش دەڵێت دەوامکردن ھەر لەو سنوورە بەو شێوەیە نییە و لە زۆربەی ناوچەکانی تر بەو شێوازەیە.

لە بنکەی تەندروستی گوندی ژیلیایە لەسنووری برادۆست، لە مانگێکدا ٤ ڕۆژ و لە ساڵێکدا ٤٨ ڕۆژ گوندنشینان سەردانی ئەو بنکە تەندروستییە دەکەن بۆ وەرگرتنی چارەسەر.