د.لەتیف رەشید خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کاندید کرد
کوردسات نیوز
د.لەتیف رەشید بە رەسمی خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کاندید کرد.
"عەبدولەتیف جەمال رەشید" لە دایکبووی ساڵی ١٩٤٤ە لە سلێمانی و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانکۆی "لیڤەرپوڵ" بەدەستھێناوە و لە زانکۆی "مانچستەر" لە ساڵی ١٩٧٦ ماستەر و دکتۆرای ھێناوە.
لە ساڵی ٢٠٠٣ تا ٢٠١٠ وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق بووە، ھاوکات راوێژکاری پێشکەوتووی سەرۆک کۆماری عێراقە و ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی کۆنگرەی نیشتمانی عێراقی بووە، ساڵی ١٩٨٦ لە بەریتانیا نوێنەری یەکێتی نیشتمانی کوردستان بووە.
|