ناتۆ: ناکۆکی قوڵمان لەگەڵ ڕووسیا ھەیە لە بارەی ئۆکراین

12/01/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

سکرتێری ناتۆ ڕایگەیاند، ناکۆکی قوڵیان لەگەڵ ڕووسیا ھەیە لە بارەی ئۆکراین و ھەموو ئەندامانی ناتۆش لە بەرامبەر مۆسکۆ ھاوھەڵوێستن.

یەنس ستۆڵتنبێرگ سکرتێری ھاوپەیمانی ناتۆ ڕایگەیاند، سەرەڕای کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ ڕووسیا، بەڵام تا ئێستا ناکۆکیی قوڵ لە نێوان مۆسکۆ و ئەندامانی ڕێکخراوەکەیان ھەیە لە بارەی دۆسیەی ئۆکراین و سەرجەم ئەندامانی ناتۆش لە ھەڵوێستەکانیان لە بارەی مۆسکۆ ھاوبەش و یەکگرتوون.


وتیشی، لەگەڵ ئەوەی لە بڵاوبوونەوەی ھێزەکانی ڕووسیا لەسەر سنوری ئۆکراین نیگەرانن بەڵام ھەوڵی تەواو دەدەن کێشەکان چارەسەر بکەن و نەکەونە ململانێوە لەگەڵ مۆسکۆ.


وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش لە بارەی ناکۆکییەکان لەگەڵ ڕووسیا لەسەر ئۆکراین ڕایگەیاندووە، ھۆشدارییان بە ڕووسیا داوە ئەگەر ھێرش بکاتە سەر ئۆکراین باجێکی گەورە دەدات.