ئەڵمانیا ماوەی مانەوەی ھێزەکانی لە عێراق درێژ دەکاتەوە

12/01/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

حکومەتی ئەڵمانیا بڕیاریدا ماوەی مانەوەی ھێزەکانی لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی داعش لە عێراق درێژ بکاتەوە.

حکومەتی ئەڵمانیا ڕایگەیاندووە، ئەنجومەنی وەزیران ماوەی ئەرکی سەربازانی وڵاتەکەی لە عێراق لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی داعش بۆ ٩ مانگی تر، تا ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ درێژدەکاتەوە، کە ژمارەی سەربازەکانی لە عێراق ٥٠٠ سەربازە و ئەرکەکانیان تایبەتە بەمەشق و ڕاھێنان و پێدانی ڕاوێژی سەربازیی بە سوپای عێراق و ھێزەکانی پێشمەرگە.


ڕاشیگەیاندووە، ڕۆژی ھەینی ئەو بڕیارە لە ئەنجومەنی یاسادادانی فیدراڵی ئەڵمانیا پەسەند دەکرێت و بە ڕەسمی بڕیاری مانەوەی ھێزەکانی لە عێراق ڕادەگەیەنێت.