حاکم زاملی: سنورێک بۆ ئامادەنەبوونی پەرلەمانتاران دادەنێین

12/01/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

حاکم زاملی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، ڕێگە نادەن وەک خولەکانی پێشوو پەرلەمانتاران ئامادەی دانیشتنەکان نەبن.

زاملی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەندامە نوێیەکانی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بەوە کردووە، ڕێگە نادەن وەک خولەکانی پێشوو پەرلەمانتاران ئامادەی دانیشتنەکان نەبن و سنورێک بۆ نائامادەیی پەرلەمانتاران دادەنێن.


وتیشی، ئامانجیان ئەوەیە ئەم خولە لە سەرجەم خولەکانی تر چالاکتر بێت و بە باشی چاودێری حکومەت دەکەن.


لە خولی پێشوودا ڕەخنە لە ئامادەنەبوونی پەرلەمانتاران لە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران گیرا و بە پێی ھەندێک ڕاپۆرتیش بەشێک لە پەرلەمانتاران بە درێژایی چوار ساڵەکە یان ھیچ قسەیەکیان نەکردووە یان کەمترین قسەیان کردووە.