مالیکی: یەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بە نا یاسایی بەڕێوەچوو

12/01/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

نوری مالیکی و ئەیاد عەلاوی ڕەخنە لە یەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەگرن و بە نایاسایی ناوی دەبەن.

نوری مالیکی سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و ئەیاد عەلاوی سەرۆکی ھاوپەیمانی نیشتمانیی کۆبوونەوە، بە پێی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی مالیکیش ھەردوولا کۆک بوون لەسەر ئەوەی یەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ھەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی نایاسایی و نادەستوری بووە.


بە پێی ڕاگەیەندراوەکە، مالیکی لە کۆبوونەوەکەدا باسی لەوە کردووە، لە بارەی ئەو کارە نایاساییانەی لە کاتی ھەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجام دراون سکاڵایان بۆ دادگای فیدراڵی بەرزکردووەتەوە و بە ھیوان دادگاکە وەڵامی سکاڵاکان بداتەوە.


چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان بە سەرۆکایەتی مالیکی ناڕازی بوون لە چۆنیەتی ھەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران و بایکۆتی دانیشتنەکەیان کردبوو.