پلاسخارت پێشوازی دەکات لە ھەڵبژاردنەوەی حەلبوسی

12/01/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

"جینین پلاسخارت" نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق پێشوازی دەکات لە ھەڵبژاردنەوەی "محەمەد حەلبوسی" وەک سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و پشتگیری نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ عێراقییەکان دوپاتدەکاتەوە .

پلاسخارت ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، کارە ھاوبەشەکانیان لەگەڵ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بەردەوام دەبێت بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتانەی لەم قۆناغەدا عێراق پێیدا تێدەپەرێت، ھیواشی خواستوە خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەران خزمەتێکی باشی سەرجەم عێراقییەکان بکات. رۆژی ٩ی ئەم مانگە لە یەکەم کۆبونەوەی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا ، محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ھاوپەیمانی تەقەدوم بۆ جاری دوەم وەک سەرۆکی ئەنجومەنەکە ھەڵبژێردرایەوە .