سکاڵا لەسەر یەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران تۆمار دەکرێت

11/01/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان و دوو پەرلەمانتار لە دادگای فیدراڵی سکاڵا لەسەر یەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران تۆمار دەکەن.

پەیامنێری کوردسات نیوز لە بەغداد ڕایگەیاند، چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان و مەحمود مەشھەدانی سەرۆکی یەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران و پەرلەمانتارێکی تریش لە دادگای فیدراڵی سکاڵایان تۆمارکردووە و دانیشتنەکەیان بە پێچەوانەی دەستور و پەیڕەوی ناوخۆ ناوبردووە.

ڕوونیشیکردەوە، چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان چاوەڕێی بڕیاری دادگای فیدراڵییە بۆ پیشاندانی ھەڵوێستی نوێ.

ئەوەش لە کاتێکدایە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەرگای خۆکاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کردووەتەوە و داوایکردووە ھەر کەسێک مەرجە کەسییەکانی تێدایە لە ماوەی سێ ڕۆژدا داواکاری پێشکەش بکات.