جین ساکی: نزیکەی ١٠٠ ھەزار سەربازی ڕووسی لەسەر سنوری ئۆکراین جێگیرکراون

11/01/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ڕووسیا تەئیکد دەکاتەوە لەوەی نیازی داگیرکردنی "ئۆکراین"ی نییە و ئەمریکاش دەڵێت کشانەوەی ھێزەکانی ڕووسیا لەسەر سنور، کاریگەری لەسەر ھێورکردنەوەی ڕەوشەکە دەبێت.

لێپرسراوانی ڕووسیا لە دانوستانەکانیاندا لەگەڵ لێپرسراوانی ئەمریکا لە "ژنێڤ" ڕایانگەیاندووە، مۆسکۆ ھیچ نیازێکی نییە بۆ داگیرکردنی ئۆکراین و ھەردوولاش ڕێککەوتوون بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە، بەڵام چەند سەرچاوەیەکیش باس لەوە دەکات کە تا ئێستا گۆڕانکاری گەورە لەو دانوستانانە ڕووی نەداوە، کە لە ڕۆژی دووشەممەوە لە "ژنێڤ" دەستیپێکردووە.

ھاوکات "جین ساکی" وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاندووە، دوو بژاردە لە بەردەم "ڤلادمیر پوتن" سەرۆکی ڕووسیادایە کە ئەوانیش گرتنەبەری ڕێگە چارەی دیپلۆماسی و ئاڵۆزترکردنی ڕەوشەکەیە.

وتیشی، کشانەوەی ھێزەکانی ڕووسیا کاریگەری دەبێت لەسەر ھێورکردنەوەی ڕەوشەکە.