ناتۆ: روسیا ھێرش بکاتە سەر ئۆکراین باجێکی گەورە دەدات
کوردسات نیوز
یەنس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری رێکخراوی ناتۆ رایگەیاند، ئەگەر روسیا ھێرش بکاتە سەر ئۆکراین باجێکی ئابووری و سیاسیی گەورە دەدات.
سکرتێری رێکخراوی ناتۆ دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ جێگری سەرۆک وەزیرانی ئۆکراین رایگەیاند، ئەگەر روسیا بەردەوام بێت لە کۆکردنەوەی ھێز لەسەر سنورەکانی ئۆکراین و ھێرش بکاتە سەر ئەو وڵاتە، باجێکی سیاسیی و ئابووری گەورە دەدات و ئەوانیش وەک ناتۆ پشتیوانی لە مافی ئۆکراین دەکەن بۆ بەرگری لە خۆکردن.
سکرتێری رێکخراوی ناتۆ لەبارەی دانوستانەکانی روسیا و ناتۆ و ئەمریکاش وتی، پێشوازی لە دانوستانەکان دەکەن و بەھیوان ئەنجامیان ھەبێت، بەڵام چاوەڕوان ناکەن گفتوگۆکان سەرجەم کێشەکان چارەسەر بکەن.
ماوەی چەند رۆژێکە دانوستان لەنێوان ناتۆ و روسیا لەلایەک و ئەمریکا و روسیا لەلایەکی ترەوە دەستیپێکردووە و ھەردوولا ھەوڵ دەدەن کێشەکانی تایبەت بە قەیرانی ئۆکرانیا و ئاسایشی ئەوروپا چارەسەر بکەن.
|