کازمی:دەرکردنی عێراق لە لیستی وڵاتانی سپیکردنەوەی پارە ھەنگاوێکی گرنگە

10/01/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری یەکێتی ئەوروپا بۆ دەرھێنانی عێراق لە لیستی وڵاتانی مەترسیدار بۆ سپیکردنەوەی پارە و کۆمەککردنی تیرۆر بە ھەنگاوێکی گرنگ ناودەبات.

کازمی، لە تویتەر نوسیویەتی ، بڕیاری یەکێتی ئەوروپا بۆ دەرکردنی عێراق لە لیستی وڵاتانی زۆر مەترسیدار لە سپیکردنەوەی پارە و پشتیوانیکردن و کۆمەککردنی تیرۆر، ھەنگاوێکی گرنگە بۆ دیپلۆماسییەتی کارای وڵات و بەرژەوەندی نیشتمان. جەختیشیکردۆتەوە لەسەر بەردەوامی  ھەوڵە دیپلۆماسییەکانیان بۆ گێڕانەوەی عێراق بۆ پێگە شایستەکەی خۆی.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، نوێنەری یەکێتی ئەوروپا نامەیەکی یەکێتییەکەی لەبارەی دەرکردنی عێراق لە لیستەکە پێشکەشی مستەفا کازمی کردووە.