١٦٤ کەس لە خۆپیشاندان و ئاڵۆزییەکانی کازاخستاندا کوژراون

10/01/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

وەزارەتی ناوخۆی کازاخستان ئاشکرایکرد، لەسەرەتای دەستپێکردنی خۆپیشاندان و ئاڵۆزییەکانەوە، تا ئێستا نزیکەی ھەشت ھەزار کەس دەستگیرکراون.

وەزارەتی ناوخۆی کازاخستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کۆی گشتی ژمارەی ئەو کەسانەی بەھۆی خۆپیشاندان و ئاڵۆزییەکانەوە دەستگیرکراون، تا ئێستا گەیشتوەتە ھەشت ھەزار و ٩٣٩ کەس.


بەپێی ئامارەکانیش تائێستا ١٦٤ کەس لە خۆپیشاندان و ئاڵۆزییەکانی کازاخستاندا کوژراون.


لەلایەکی تریشەوە رەوشی ئەو وڵاتەکە بەرەو ئاساییبونەوە ھەنگاو دەنێت و ئەمڕۆ خزمەتگوزاری ئینتەرنێت گەڕاوەتەوە بۆ شاری ئەلماتی کە پایتەختی ئابوری کازاخستانە، ئەوەش دوای ئەوەی بۆ ماوەی پێنج رۆژ ھێڵەکانی ئینتەرنێت لەو شارە راگیران، ھاتوچۆی گشتیش لەسەر شەقامەکان دەستیپێکردوەتەوە.