روسیا پێشنیازی نوێ لە بارەی دانوستانەکانی ڤییەنا پێشکەش دەکات

09/01/2022
روسیا دانووستانەکانی ڤییەنا
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

روسیا پێشنیازی نوێ بۆ نەھێشتنی ئاستەنگەکانی نێو دانووستانەکانی ڤییەنای پەیوەست بە رێککەوتننامە ئەتۆمییەکەی ئێران پێشکەش دەکات.

میخائیل ئۆلیانۆف سەرۆکی وەفدی رووسیا لە وتووێژەکانی ڤییەنا ئاشکرای کرد، پێشیازیان خستوەتە بەردەم بەشداربوانی دانووستانەکانی ڤییەنا تا رێگە لە دووبارەبوونەوەی ئەو کێشانە بگرن، کە لە رابردوودا رووبەرووی رێککەوتننامەتی ئەتۆمی ئێران بوەوە.
ئۆلیانۆف ئەوەشی راگەیاندوە، لەگەڵ وڵاتانی بەشدار لە رێککەوتننامەی ئەتۆمی و ئەمریکا بەبێ ئێران کۆبوونەتەوە و پێشنیازەکانیان پێشکەش کردوە و چاوەڕوانی دەرەنجامی ئەرێنی دەکەن.