سەرۆکی کازاخستان فەرمانی تەقەکردن لە دژی خۆپیشاندەران دەردەکات

07/01/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

قاسم جومارت توکاییف سەرۆکی کازاخستان فەرمانی تەقەکردنی دژی خۆپیشاندەران بۆ ھێزە ئەمنییەکان دەرکرد و رایگەیاند، ئەو بڕیارەی بۆ دانانی سنورێکە بۆ ئەو ئاڵۆزیانەی رەوشی وڵاتەکەیان شێواندوە.

وتیشی، تیرۆریستان بە ناوی خۆپیشاندانەوە بەردەوامن لە لەناوبردنی موڵکی گشتی و چەک بەرامبەر ھاوڵاتیان بەکاردەھێنن، ئەنجامدانی ھەر دانوستانێکیشی لەگەڵ خۆپیشاندەران رەتکردەوە.


بەھۆی خۆپیشاندانەکانی کازاخستانەوە، حکومەتی ئەو وڵاتە دەستیلەکارکێشایەوە و تا ئێستاش ٢٦ خۆپیشاندەر کوژراون و زیاتر لە سێ ھەزاریش دەستگیرکراون.