پزیشکانی بێسنور: پۆڵەندا رێگە نادات ھاوکاری بگەیەندرێتە کۆچبەران

07/01/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

رێکخراوی پزیشکانی بێسنور رایگەیاند، پۆڵەندا رێگە دەگرێت لە گەیاندنی ھاوکارییەکان بە کۆچبەران لەسەر سنورەکانی.

رێکخراوی پزیشکانی بێسنور لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ماوەی ٣ مانگە ھەوڵی وەرگرتنی مۆڵەت لە حکومەتی پۆڵەندا دەدەن بە مەبەستی گەیاندنی ھاوکارییە مرۆییەکان بۆ کۆچبەران لە سنورەکانی نێوان پۆڵەندا و بێلاڕوس، بەڵام ھەوڵەکانیان بێ ئەنجام ماوەتەوە و لێپرسراوی پۆڵەندا وەڵامیان نادەنەوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو رەوشەی ئێستا مایەی قبوڵکردن نییە و بەردەوامی رەوشەکە و رێگرتن لە گەیاندنی ھاوکارییەکان بۆ کۆچبەران، ژمارەی قوربانیان لەسەر سنورەکان زیاتر دەکات، جەختیشیکردوەتەوە، کۆچبەران مافی وەرگرتنی پەنابەریی و ژیانێکی ئارامیان ھەیە و نابێت دیپۆرتی بێلاڕوس بکرێنەوە.