ئەمریکا: ھێرشی گروپە چەکدارەکان پەیوەندی بە دانوستانەکانی ڤیەنناوە ھەیە

07/01/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

وتەبێژی کۆشکی سپی ھۆکاری ھێرشی گروپە چەکدارەکانی بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا ئاشکرا کرد و دەڵێت دڵنیان پەیوەندی بە ساڵیادی کوشتنی قاسم سولەیمانییەوە ھەیە.

جین ساکی وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند، ناتوانن بە دیاریکراوی بڵێن کێ ھێرشەکانی چەند رۆژی رابردوی سەر بنکەکانی ھێزەکانی ئەمریکای لە سوریا و عێراق ئەنجام داوە، بەڵام دڵنیان کە ھێرشەکان پەیوەندییان بە دانوستانەکانی ڤیەننا و ساڵیادی کوشتنی قاسم سولەیمانییەوە ھەیە.
لەگەڵ ئەوەی سەرجەم ھێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا خاکی عێراقیان بەجێھێشت، ناوەڕاستی ئەم ھەفتەیە چەند جارێک ھێرشکرایە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا و ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بەغداد و ئەنبار و لە ناوچەی دێرەزور لە سوریاش دوو جار ھێرش کرایە سەر بنکەی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی، بەڵام ھیچ زیانێکی گیانیان لێنەکەوتەوە.