عێراق بڕیاریدا پشکەکانی ئیکسۆن مۆبێل بکڕێتەوە

07/01/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیلی ئەمریکی عێراقی بە جێھێشت و وەزارەتی نەوتی عێراقیش بە ناچاری بڕیاریدا پشکەکانی لە کێڵگەی قوڕنەی یەک بکڕێتەوە.

رۆژنامەی سەباحی زمانحاڵی رەسمی حکومەتی عێراق بڵاویکردەوە، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە کۆمپانیای نیشتمانیی نەوت، پشکی کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل لە کێڵگەی خۆرئاوای قوڕنەی یەک بکڕێتەوە.
کۆمپانیای نەوتی بەسرەش بە ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرزی راگەیاندووە، بەھای پشکەکانی ئیکسۆن مۆبیل لە کێڵگەی قوڕنەی یەک نرخەکەی ٣٥٠ ملیۆن دۆلارە.
کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیلی ئەمریکی خاوەنداریی ٣٢.٧٪ی پشکەکانی کێڵگەی خۆرئاوای قوڕنەی یەک دەکات کە یەکێکە لە کێڵگە گەورە نەوتییەکانی عێراق و خاوەنی  ٢٤ ملیار بەرمیل نەوتی یەدەگە.