ئۆپیک پڵەس بڕیاریدا مانگی داھاتوو بڕی بەرھەم زیاد بکات

04/01/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

وڵاتانی ھاوپەیمانی ئۆپیک پڵەس تایبەت بە بەرھەمھێنانی نەوت، بڕیاریاندا بۆ مانگی شوباتی داھاتوو ڕۆژانە بڕی ٤٠٠ ھەزار بەرمیل زیاد بکەن، ئەوەش لە کاتێکدایە نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برنت بەرزبۆوە بۆ ٨٠ دۆلار.

ئاژانسی ھەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، دوای بڕیاری زیادکردنی ٤٠٠ ھەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بۆ مانگی شوباتی داھاتوو، وڵاتانی ئۆپیک پڵەس بڕیاریدا کۆبوونەوەی داھاتوو لە ڕۆژی ٢ی مانگی شوباتی داھاتوودا ئەنجام بدات.

دەوڵەتانی ئۆپیک پڵەس نزیکەی لە ٤٥٪ی داخوازی نەوتی جیھان دابین دەکات.

لە ساڵی ٢٠٢٠ و بەھۆی کاریگەرییەکانی پەتای کۆرۆناوە، ١٣ دەوڵەتەکەی ڕێکخراوی ئۆپیک و ھاوپەیمانەکانیان لە ئۆپیک پڵەس، بەشێوەیەکی بەرچاو بڕی بەرھەمھێنانی خۆیان کەمکردەوە.