داھاتی مانگی رابردووی نەوت لە عێراق ٧ ملیار دۆلار بووە

02/01/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

عێراق لە چوار مانگدا، یەک ملیۆن و ١٩٥ ھەزار بەرمیل نەوتی ھەناردەی ئوردن کردووە، مانگی رابردووش بە بەھای ٧ ملیار و ٣٧ ملیۆن دۆلار نەوتی فرۆشتووە.

کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق "سۆمۆ" بڵاویکردەوە، لە کۆتا چوار مانگی ساڵی ٢٠٢١دا بڕی یەک ملیۆن و ١٩٥ ھەزار بەرمیل نەوتیان ھەناردەی وڵاتی ئوردن کردووە، نرخی ھەر بەرمیلێکیش بە تێکڕا ٥٨ دۆلار دۆلار بووە، کە داھاتەکەی ١٧ ملیۆن و ٩٨٣ ھەزار و ١٥٢ دۆلار بووە.
لە لایەکی ترەوە وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو، ١٠١ ملیۆن و ٥٧٩ ھەزار و ٩٢٧ بەرمیل نەوتیان ھەنارەی دەرەوە کردووە، واتا ٣.٢٧٧ ملیۆن بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا، کە بە تێکڕا ھەر بەرمیلێک نەوت بە ٧٢ دۆلار فرۆشراوە و داھاتەکەشی ٧ ملیار و ٣٧ ملیۆن دۆلار بووە.