نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیھان بەرزترین ئاستی لە ماوەی یەک ھەفتەدا تۆمارکرد

29/12/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بەکاریگەری زیادبوونی ژمارەی تووشبوان بە کۆرۆنای گۆڕاوی ئۆمیکرۆن ‌و زیادبوونی مەترسییەکان لەسەر گەشەی ئابووری جیھان، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیھان بەرزترین ئاستی لە ماوەی یەک ھەفتەدا تۆمارکرد.

لە کاتی کردنەوەی بۆرسەکانی جیھان، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە ھەزار‌و ٨٠٧ دۆلار بوو، بەڵام ئەمڕۆ نرخی زێڕ بەڕێژەی لەسەدا سفر پۆینت ٢٨ بەرزبۆوە ‌و ئێستاش یەک ئۆنسە بە ھەزار ‌و ٨١٧ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، کە ئەمەش لەدوای ١٧ی مانگەوە بە بەرزترین نرخ دادەنرێت.
ھاوکات بەھۆی بەرزبوونەوەی نرخەکەی لە بازاڕەکانی جیھان، نرخی زێڕ لە ھەرێمی کوردستان بەرزبۆوەو یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ نزیکبۆوە لە ٣٨٠ ھەزار دینار.