خواردنی ماسی سەلەمۆن لە نەخۆشیەکی مەترسیدار دەتپارێزێت

27/12/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

پسپۆڕانی بواری خۆراک، بەشێوەیەکی بەردەوام ھانی مرۆڤەکان دەدەن، با سیستمی خۆراکیان ھەفتەی دووجار دەوڵەمەند بێت بە ترشەکانی ئۆمیگا سێ، بەو پێیەی سودێکی زۆری ھەیە بۆ ئەندامەکانی لەش.

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە، ماسی سەلەمۆن باشترین سەرچاوەی ئۆمیگا سێیە و دەوڵەمەندیشە بە ڤیتامنەکانی B٦ و .D
توێژەرەکان باسیان لەوەکردووە، ترشی ئۆمیگای سێی چەوری کە بە بڕێکی باش لە ماسی سەلەمۆندا بوونی ھەیە، ڕۆڵێکی کاریگەریی ھەیە لەسەر دوورخستنەوەی مرۆڤ لە دووچاربوون بە نەخۆشی ڕەقبوونی خوێنبەرەکان، کە بریتییە لە حاڵەتی نیشتنی چەوری زیانبەخش و پاشماوەی دیکە لە دیواری خوێنبەرەکاندا.
توێژەرەکان ئاماژە بەوە دەکەن، ترشەکانی ئۆمیگا سێ دەبێتە تەنۆلکەی زۆر ورد، کە لە داھاتوودا لە جەستەدا چالاک دەبن و ڕێگری دەکەن لە ھەوکردن بە گشتی و بەھێزکردنی سیستمی بەرگری و بەرگری لە نەخۆشی.
جگە لە سودە گرنکەی بۆ خوێنبەرەکان، ئۆمیگا سێ سودی تەندروستی دیکەشی ھەیە، وەک پاراستنی تەندروستی بە گشتی و چالاکی ژیری و کەمکردنەوەی ئازاری جومگەکان و تەندروستی دڵ و چاو و باراستنی دڵ و سییەکان.