ملیاردێرێکی ڕووسی نازناوی گەورەترین خێرخوازی جیھان بەدەست دەھێنێت

22/05/2021
گەورەترین خێرخوازی جیھان
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

سەرمایەدارێکی ڕووسی ڕیزبەندی یەکەمی جیھان دەگرێت لە بەخشندەییدا و زیاتر لە ٤ ملیار و ٢٠٠ ملیۆن جونەیھی ئیستەرلینی بەخشیوە.

سەرمایەدارێکی ڕووسی ڕیزبەندی یەکەمی جیھان دەگرێت لە بەخشندەییدا و زیاتر لە ٤ ملیار و ٢٠٠ ملیۆن جونەیھی ئیستەرلینی بەخشیوە...
ڕۆژنامەی (سەندەی تایمز)ی بەریتانی بڵاوی کردەوە ،(ئەلیشر عوسمانۆڤ)ی ڕووسی بە ڕەچەڵەک ئۆزباکی زۆرترین کاری خێرخوازی ئەنجامداوە لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا.
ئامارەکان دەری دەخەن کە کارەخێرخوازیەکانی تایبەت بە کۆمپانیاکانی (عوسمانۆڤ) لە ساڵی ٢٠٢٠ زیاتر لە ٥٠٠ ملیۆن جونەیھی ئیستەرلینی تێپەڕاندووە، ئەمە سەرەڕای بەخشینی   ١٣٤ ملیۆن جونەیھی ئیستەرلینی دیکە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەھەر سێ وڵاتی روسیا و ئۆزبەکستان و ئیتاڵیا.
لەماوەی ٢٠ ساڵی رابردوودا کۆمپانیاکانی ،(ئەلیشر عوسمانۆڤ)ی رووسی بە رەچەڵەک ئۆزباکی بڕی ٤ ملیار و ٢٠٠ ملیۆن جونەیی ئیستەرلینی لە کاری خێرخوازیدا خەرج کردووە و ،لەبەرامبەردا رۆژنامەی (سەندەی تایمز)ی بەریتانی نازناوی گەورەترین خێرخوازی پێبەخشیوە.