تورکیا پارەی ژمارەیەک دامەزراوەی بلۆک کردووە کە پەیوەندییان بە ئۆپۆزسیۆنەوە ھەبووە

25/12/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

حکومەتی تورکیا پارەی ژمارەیەک کەسایەتی و دامەزراوەی بلۆک کردووە، بە بیانوی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی.

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە، تورکیا پارەی ٧٧٠ کەسایەتی و دامەزراوەی بلۆک کردووە، بە بیانوی ئەوەی ئەو کەسایەتی دامەزراوانە پەیوەندییان بە پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" و فەتحوڵا گیولەن و لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی ترەوە ھەیە.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، بەشێکی زۆری ئەو دامەزراوانەی پارەکانیان بلۆککراوە بارەگاکانیان لە ئەمریکایە، لەو ژمارەیەش ٤٠٠ کەس و دامەزراوە پەیوەندییان بە فەتحوڵا گیولەنەوە ھەیە، کە تۆمەتباران بە کودەتاکەی ساڵی ٢٠١٦ی تورکیا.