ئەمرۆ نرخی نەوتی خاوی برێنت بەرزبۆوە
کوردسات نیوز
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا جارێکی تر بەرزبۆوەو بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ٦٦ دۆلار و ٤٤ سەنت، نەوت خاوی تەکساسیش بە ٦٣دۆلار و ٥٨ سەنت مامەڵەی پێوەکرا، ھاوکات نەوتی خاوی سوکی بەسرە بە ٦٦ دۆلار و ٤٤ سەنت مامەڵەی پێوەکرا کە ئەم نرخە بەراورد بە رۆژی ھەینی ٢٢ سەنت بەرزبووەتەوە.
سێ رۆژ بەر لە ئێستا نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و سەروو ٧٠ دۆلاری تۆمارکرد،بەڵام لە دوو رۆژی رابردوو نرخی نەوت دابەزی و ئەمرۆ جارێکی دیکە بەرزبۆوە.
|