كەمپینی كۆكردنەوەی كتێب بۆ كتێبخانەی پیرەمەگرون بەردەوامە

21/12/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

كەمپینی كۆكردنەوەی كتێب بۆ كتێبخانەی پیرەمەگرون بۆ رۆژی دووەم بەردەوامە و كەمپینەكەش لەلایەن بەشی تەكنیكی میدیای زانكۆی پۆلی تەكنیكی سلێمانی بەسپۆنسەری میدیای دەزگای میدیای كوردسات بەڕێوەدەچێت ،لە ماوەی دوو رۆژی رابردوو بە سەدان كتێب گەیەندراوەتە كەمپینەكە ، سەرپەرشتیارانی كەمپینەكە بە كوردسات نیوزیان راگەیاند : ژمارەیەكی بەرچاو لە دامەزراوە حكومی و ئەهلییەكان و دەزگاكانی چاپ و بڵاوكردنەوە و نوسەران و خوێنەران سەردانی كەمپینەكەیان كردووە و بە سەدان كتێبیان پێشكەش بە كەمپینەكە كردووە ،چاوەرێش دەكرێت لە ماوەی سێ رۆژدا ژمارەیەكی بەرچاو كتێب بۆ كتێبخانەكە كۆبكرێتەوە و دواتر پێشكەش بە كتێبخانەی پیرەمەگرون دەكرێت .