رێورەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی بافتا لەبەڕیتانیا بەبێ بینەر بەڕێوەچوو

24/04/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی بافتا لە بەریتانیا ئەنجامدراو فیلمێکی ئەمریکیش، چوار خەڵاتی بەدەستھێنا.

خەڵاتەکانی ئەکادیمیای بەریتانیا بۆ سینەماو تەلەفزیۆن کە بە "بافتا" ناسراوە لە بەڕیتانیا بەبێ بەشداری کردنی بینەرو راخستنی فەرشی سور، بەشێوازی ئۆنلاین بەڕێوەچوو.
لەمەڕاسیمەکەدا خەڵاتی رێزلێنان بەخشرا بە شازادە فیلیپ ھاوسەری شاژنی بەڕیتانیا کە ھەینی رابردوو کۆچی دوایی کرد، بەوپێیەی سەرۆکی یەکەم مەڕاسیمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی بافتا بووە لە بەڕیتانیا.

فیلمی "نۆمادلاند" لە دەرھێنانی "کلوی جاو" چوار خەڵاتی بەدەستھێنا، کە دیارترینیان خەڵاتی باشترین وێنەگرتن و دەرھێنان بوو.
فیلمی کۆمیدی "بڕۆ میسینگ یانگ ومن"ی بەڕیتانی، خەڵاتی باشترین فیلمی بەدەستھێناو ئەنتۆنی ھۆبکینزیش خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاوی لە فیلمی "زەی فازەڕ"، پێبەخشرا.
فیلمی ئەمریکی "نۆمادلاند" لەڕێوەڕسمی ئەمساڵدا زۆترین خەڵاتی بافتای بەدەستھێناوەو پێشتریش خەڵاتی شێری ئاڵتونی لە فێستیڤاڵی ڤینیسیا، بەدەستھێنابوو، جگە لەوەش کاندیدێکی بەھێزە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئۆسکار بۆ ئەمساڵ.