فەیسبوک بۆ وەرگرتنی ئۆسکار پاڵێوراوە

24/04/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بۆ یەکەم جار کۆمپانیای فەیسبوک بە شێوەیەکی ڕەسمی پاڵێوراوە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئۆسکار بۆ کاتیگۆری باشترین فیلمی دۆکیومێنتەری ماوە کورت ، فیلمەکە لە لایەن "ئەنتۆنی جیاشینۆ" کاری دەرھێنان و بەرھەم ھێنانی بۆ کراوە ، فیلمەکە وەک بەشێک لە ڤییدۆ گەیمی ڤێرچواڵ ریالیتی Medal of Honor: Above and Beyond بەرھەم ھاتووە .

 فیلمەکە ناوی "کۆلیت"ە ماوەکەی ٢٤ خولەکە باس لە چیرۆکی ژیانی خانمێک دەکات بەناوی " کۆلیت مارین کاسرین " کە تەمەنی ٩٠ ساڵەو دواین کەسە لە گروپی بەرگری فەرەنسا کە لە ژیاندا ماوە ، ئەو خانمە لە فیلمەکەدا رووبەرووی رابردووی خۆی دەبێتەوە لە رێی سەردانی کردنی کەمپێکی دەستگیر کردنی نازییەکان لە ئەڵمانیا کە ھەر لەو کەپمەدا براکەی کوژراوە .
لە فیلمەکەدا کاسیرن بۆ یەکەم جار لە ماوەی ٧٤ ساڵی رابردوودا سەردانی ئەڵمانیا دەکاتەوە ، ئەو خانمە دوای کوژرانی براکەی لەناو ئەو کەمپە ھەرگیز نەیتوانیوە سەردانی ئەڵمانیا بکاتەوە بەڵام خوێندکارێکی گەنجی بەشی مێژوو لە چوارچێوەی توێژینەوەیەکدا ھانی خانمە بەتەمەنەکە دەدات کە جارێکی تر بچێتەوە ئەڵمانیا .فیلمەکە یەکێکە لەو ٥ فیلمە دۆکیومێنتەرییە ماوە کورتانەی کە بۆ وەرگرتنی ئۆسکار پاڵێوراون بریارە ٢٥ مانگی نیسانی ئەمساڵ براوەکانی خەڵاتی ئۆسکار ئاشکرا بکرێن .
ڤیدیۆ گەیمی Medal of Honor: Above and Beyond ڤیدیۆ گەیمێکە باس لە رووداوەکانی جەنگی دووەمی جیھانی دەکات واقیع و ڤیدیۆ گەیم لەو یارییەدا بەرجەستە بوون "پیتەر ھێرشمان " دەرھێنەری ئەو ڤیدیۆ گەیمەیە .