ئەلبوومی زەینەب خان کچە کورد بڵاوکرایەوە

11/12/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئەلبوومی زەینەب خان کچە کورد کە نوێترین بەرھەمەی ھیوا فاوندەیشنە بڵاوکرایەوە، ئەلبوومەکە لە ٩ گۆرانی نوێ پێکھاتووە کە سەرجەم شیعرەکانی لەلایەن زەینەب خانی خوشکی دڵداری شاعیرەوە نوسراون.

لە ئەلبومەکەدا ھونەرمەد عەدنان کەریم بە ٢ گۆرانی بەشداری کردووە و ئاوازیشی بۆ ٧ گۆرانی داناوە  ھونەرمەند چیا محەمەدیش ئاوازی بۆ ٢ گۆرانییەکەی تری داناوە.


لە پڕۆژەکەشدا ھەریەک لە ھونەرمەندان عەدنان کەریم وەک بەڕێوبەری ھونەری و زانا عەزیز وەک بەڕێوبەری بەرھەم و شیرین سائیبیش وەک کۆی پڕۆژەکە کاریان تێداکردووە. دەزگای میدیایی کوردساتیش کاریی کلیپی بۆ ٧ لە گۆرانییەکانی ئەلبوومەکە کردووە.