جارێکی تر بەھای لیرەی تورکی لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی دابەزی

10/12/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

جارێکی تر لیرەی تورکی لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بەشێکی بەھاکەی لە دەستداو ئەوەش مەترسی بۆ وەبەرھێنەرانی ئەو وڵاتە دروست کردووە، ئەوەش دوای ئەوە ھات کە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا رایگەیاند، بەردەوام دەبن لە دابەزاندنی نرخی سودەکان.

بەپێی سەرچاوەکانی ھەواڵ لیرەی تورکی لە ٠.٨٪ی بەھاکەی لە دەستداوە و نزمترین ئاستی تۆمار کردووە، کە چواردە لیرە بەرامبەر بە دۆلارێکی ئەمریکی ئاڵوگۆڕی پێوە کراوە.


 بەپێی زانیارییەکان لیرەی تورکی لەم ساڵدا لە ٤٦٪ی بەھاکەی لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی لە دەستداوە.