ئەوروپا ڕێککەوتنی نوێی بازرگانی لەگەڵ تورکیا ڕەتدەکاتەوە

19/05/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا، ئیمزاکردنی ڕێککەوتنێکی نوێی بازرگانی لەگەڵ تورکیا ڕەتکردەوە.

پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند، ئیمزاکردنی ڕێککەوتنێکی نوێی بازرگانی لەگەڵ تورکیا ڕەتدەکرێتەوە تا ئەو قۆناغەی ئەنقەرە پابەند دەبێت بە بڕیارەکەی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا.


پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، تورکیا پاشگەزبووەتەوە لە ئەنجامدانی چاکسازی دیموکراسی، بەو پاساوەش گفتوگۆکان لە بارەی ئەندامی بوونی ئەو وڵاتە لە یەکێتییەکە ھەڵپەسێدراوە.