جارێکی تر نرخی نەوت ٧٠ دۆلاری تێپەڕاندەوە

06/12/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت جارێکی تر ٧٠ دۆلاری تێپەڕاندەوە.

ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بەڕێژەی ٢٪ بەرزبوونەوەی تۆمار کرد و گەیشتە ٧١ دۆلار ٣٩ سەنت، کە ئەوەش لە دوای سەرھەڵدانی کۆرۆنای ئۆمیکرۆن و مەترسییەکانی بە ھەڵکشانێکی باش ھەژمار دەکرێت.


لەگەڵ ئەوەی پێشتر لێکۆڵەران لە بانکی "ئەی ئێن زێت" رایانگەیاندبوو، کەمکردنەوەی کۆت و بەندەکانی کۆرۆنا ھاوکار دەبێت لەسەر زیادبوونی داواکاری لەسەر سوتەمەنی، ئاستێکی بەرزیشی تۆمارکرد، بەڵام دەرکەوتنی ئۆمیکرۆن ئەو پێشبینیانەی پێچەوانە کردوە.