تابلۆیەکی ڤان کوخ بڕیارە بە ٩ ملیۆن دۆلار بفرۆشرێت

24/04/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

تابلۆیەکی نیگار کێشی بەناوبانگی ھۆڵەندی " ڤنستن ڤان کوخ " بڕیارە بە ٩ ملیۆن دۆلار بفرۆشرێت.

مێژووی تابلۆکە بۆ ساڵی ١٨٨٧ دەگەرێتەوە ، ماوەی ١٠٠ ساڵە ئەو تابلۆیە وەک بەشێک لە موڵکداری تایبەت لە لای خێزانێک پارێزراوە ، تابلۆکە بۆ دواین جار بۆ گشتی نمایش دەکرێت ، پێش ئەوەی مانگی داھاتوو لە زیاد کردنی ئاشکرادا بفرۆشرێت چاوەروان دەکرێت نرخی ئەو تابلۆیە ٩ ملیۆن دۆلار تێپەرێنێت.

تابلۆکە کە ساڵی ١٨٨٧ لەلایەن ڤان کوخەوە کێشراوە بریارە مانگی داھاتوو لەلایەن خانەی بەناوبانگی فرۆشتنی " سوزبی"یەوە بفرۆشرێت ، تابلۆکە گوزارشتە لە ناوچەیەکی شاری پاریسی فەرەنسا بەناوی "مۆنت مارتر" ئەو شوێنە لە کۆن و لە ئێستاشدا بەناوبانگە بە بوونی ئاشی ھەوایی ، تابلۆکەی ڤان کوخ دیمەنی ئەو ناوچەیەیە  لەکاتی کارکردنی ئاشێکی ھەواییدا نیشان دەدات.

تابلۆکە  پێش ئەوەی لە ٢٥ی ئازار لە فەرەنسا لە زیاد کردنێکی ئاشکرادا بفرۆشرێت ، لە ھۆنکۆنگ و ئەمستردام نمایش دەکرێت .تابلۆکە زۆر گرنگە لە رووی ھونەرییەوە چونکە گوزارشت لەو سەردەمە مێژوییە دەکات کە تیایدا ڤان کوخ لەگەڵ براکەی بەیەکەوە لە فەرەنسا ژیاون .

ڤان کوخ لە  لە باشوری فەرەنسا لە ساڵی ١٨٩٠  کۆچی دوایی کردووە .