بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ نوێنەری سەرجەم زانکۆ و پەیمانگاکان کۆدەبێتەوە

05/12/2021
بافڵ جەلال تاڵەبانی گرفتەکانی خوێندکاران
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی خوێندکاران لەگەڵ نوێنەری زانکۆ و پەیمانگاکانی سنوری سلێمانی و کەرکوک و ھەڵەبحە کۆدەبێتەوە .

 بافڵ جەلال تاڵەبانی  لەبارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە شاری سلێمانی لەگەڵ نوێنەری سەرجەم زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێم کۆدەبێتەوە بە مەبەستی پاڵپشتیکردنی داواکارییەکانیانی خوێندکاران و ھاوکاریکردنیان لە چارەسەرکردنی گرفتەکانیان، ھەر لە کۆبوونەوەکەدا نوێنەری سەرجەم زانکۆ و پەیمانگاکانی سلێمانی و کەرکوک و ھەڵەبجە و شارەزوور و کەلار و کفری و خانەقین و رانییە و قەڵادزێ و کۆیە و چەمچەماڵ و سەیدسادق و چوارتا و دوکان و دەربەندیخان بەشداری کۆبوونەوەکە دەکەن.