لە کەناڵی ئینگلیز لە نێوان فەڕەنسا و بەریتانیا ٢٧ کۆچبەر ڕزگار کران

05/12/2021
فەڕەنسا بەریتانیا کۆچبەر
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە کەناڵی ئینگلیز لە نێوان فەڕەنسا و بەریتانیا ٢٧ کۆچبەر لەلایەن ھێزی دەریاوانی فەڕەنساوە رزگارکران، تا ئێستا ناسنامەکانیان ئاشکرا نەکراوە.

سەرچاوەکانی ھەواڵ بڵاویان کردەوە، ٢٧ کۆچبەر ھەوڵیاندا لە شاری دانکیخی باکوری فەڕەنسا بە بەلەمێکی چووپێک لە رێگەی ئاوی کەناڵی ئینگلیز بپەڕنەوە بەرەو بەریتانیا، بەڵام بەھۆی خراپی کەشوھەوا و شەپۆلێکی زۆر بەلەمی کۆچبەرەکان کێشەیان بۆ دروست بوو، لەو کاتەدا یەکێک لە کۆچبەرەکانی سەر چووپەکە پەیوەندی بە پۆلیسی فەڕەنساوە کرد بۆ ئەوەی بە ھانایانەوە بچن، دەستبەجێ پۆلیسی دەریاوانی فەڕەنسا و تیمێکی فریاگوزاری خۆیان گەیاندە شوێنی کۆچبەرەکان و رزگارکران.
بەپێی زانیارییەکان، سەرجەم کۆچبەرەکان سەلامەتن و لەلایەن پۆلیسی فەڕەنسیەوە گواسترانەوە بۆ بنکەی پۆلیسی شاری دانکیخ، لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەرداوامە و تا ئێستا پۆلیس ناسنامەی کۆچبەرەکانی ئاشکرا نەکراوە.