سەرۆکی تورکیا لە ھەوڵێکی تیرۆرکردن رزگاری بوو

05/12/2021
ئەردۆغان ھەوڵی تیرۆرکردن
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

"رەجەب تەیب ئەردۆغان" سەرۆکی تورکیا لە ھەوڵێکی تیرۆرکردن رزگار بوو و راشیگەیاند، تیرۆر لە داھاتووی تورکیا جێی نابێتەوە و ھێزەکانی پۆلیسیش لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن.

تەلەفزیۆنی رەسمی تورکیا بڵاوی کردەوە، لە کاتێکدا "ئەردۆغان" پلانی ھەبوە چەند چالاکی و چەند پڕۆژەیەک لە شاری "سیرت" بەسەر بکاتەوە، ھێزە ئەمنییەکان بۆمبێکیان لە ژێر ئۆتۆمبێلی پاسەوانانی "ئەردۆغان" دۆزیوەتەوە و بە زووترین کات لە لایەن تیمی پسپۆڕەوە پوچەڵ کراوەتەوە، لە ئێستاشدا ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن. 
دوای ئەو ھەوڵەش، "ئەردۆغان" لە تویتێکدا رایگەیاند، ھیچ شوێنێک بۆ تیرۆر و تیرۆریستان لە داھاتووی تورکیادا نییە و جێیان نابێتەوە، وتیشی رێگەنادەن لێکەوتەکانی تیرۆر جارێکی تر کاریگەری بەسەر وڵاتەکەیانەوە ھەبێت.