مامۆستایانی زانکۆی دھۆک: پرۆژەکانمان پشتگوێ خراوە

04/12/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

مامۆستا و خوێندکارانی زانکۆ لە دھۆک دەڵێن، زانکۆکان چەندین پرۆژە و رێگەچارەیان پێشکەشی لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکان لە ھەرێمی کوردستان، بەڵام لایەنە پەیوەندیدارەکان پرۆژەی زانکۆکان بەھەند وەرناگرن، ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستانیش دەڵێت، ھیچ پرۆژەیەکیان بۆ نەھاتووە و ئەگەر پرۆژەش ھەبێت پشتگوێ ناخرێت.