لە سلێمانی تۆمەتبارێك تەقەی لە پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان كرد

04/12/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە سلێمانی تۆمەتبارێك تەقەی لە هێزەكانی پۆلیسی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی ژنان كرد و بەهۆیەوە نەقیبێكی پۆلیس گیانی لەدەستدا و سێ پۆلیسی تریش بریندار بوون.

شەوی رابردوو "عەمید سەركەوت عومەر" بەڕێوەبەری گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە سلێمانی بە كوردسات نیوزی رایگەیاند، دوای ئەوەی ژنێك توندوتیژی بەرامبەر كرا بوو و هانای بۆ بەڕێوەبەرایەتییەكەیان هێنا، كارمەندانی نوسینگەی رۆژهەڵاتی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان لەكاتی چوون بۆ دەستگیركردنی تۆمەتبارەكە كە ماوەیەكی زۆرە فەرمانی دەستگیركردنی هەیە و خۆی رادەست نەكردووە، بەر لەوەی كارمەندانی پۆلیس دابەزن لەلایەن كەسێكی نزیك لە تۆمەتبارەكەوە تەقە لە ئۆتۆمبێلی پۆلیسەكان كرا و لە ئەنجامدا 4 پۆلیس برینداربوون و دواتر یەكێك لە پۆلیسەكان كە پلەی نەقیبی هەبوو بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا. دواتر تا سەعات 12ی شەو " لیوا چەتۆ ساڵح" بریكاری وەزارەتی ناوخۆ و "عەمید ئاسۆ شێخ تەها" بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی رایانگەیاند، بكوژەكە دەستگیر نەكراوە.